2

به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری دێولان، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له ٢٧ ڕۆژ له ده‌ستبه‌سه‌ركرانی، هێشتا چاره‌نووسی نادیاره.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ناوبراو ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی به‌فرانباری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، له لایه‌ن ئیتلاعاتی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كراوه. جێگای ئاماژه‌یه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌و هه‌واڵه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه و له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر بێبه‌ش كراوه.