
به پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له ١١٠ ڕۆژ له ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی “كامران ڕه‌واز” هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد، هێشتا چاره‌نووسی ئه‌و به‌ندكراوه دیار نییه.
ناوبراو ڕێكه‌وتی ٢٠ی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعات بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كرا. ئه‌و هاووڵاتییه دوایین ڕۆژه‌كانی مانگی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ پاش كۆتایی هاتنی لێپرسینه‌وه له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه، ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی شاری مهاباد كراوه. شایانی باسه ئه‌و به‌ندكراوه له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی تا ئێستا، له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و په‌یوه‌ندی گرتن له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه و به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ به هۆی ئه‌شكه‌نجه و ئازاری له گرتووخانه‌كانی ئێتڵاعات، دۆخی ته‌ندروستی له خراپیدایه.