2

به پێی ڕاپۆرته‌كان، “فه‌رزاد گه‌له‌بان” هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری ورمێ، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی ٢٠ ڕۆژ له ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی، هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه.
ناوبراو ڕێكه‌وتی ٢٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ر به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ئه‌و شاره بۆ سار ماڵه‌كه‌ی به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی و به توندوتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كراوه. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌و هه‌واڵه سه‌باره‌ت به ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.