به‌رده‌وامی ده‌ستبه‌سه‌ر كران و ناڕوونی چاره‌نووسی دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری سه‌قز

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری سه‌قز سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له‌ ٤٠ ڕۆژ له‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرانیان، نه‌ك ته‌نیا ڕه‌وه‌ندی دۆسیه‌كانیان ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵكوو ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كانیان درێژ كراوه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و دوو هاووڵاتییه‌ به‌ ناوه‌كانیمحه‌ممه‌د عه‌لی وه‌یسی و سیروان خودا كه‌ره‌می، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده‌ كراون. شایانی باسه‌ كه‌ تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ سه‌باره‌ت به‌ هۆكاری به‌ندكران یان دۆخی ته‌ندروستی ئه‌و دوو ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌ زانیارییه‌ك له‌ به‌رده‌ستدا نییه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net