4

“نگار میساقیان” هاووڵاتی به‌هائی و دانیشتووی شاری شیراز، سه‌ره‌ڕای زیاتر له دوو حه‌فته ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی، هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه.
ناوبراو ڕێكه‌وتی ٢٨ی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی شاری شیراز ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعات كرا. ئه‌و هاووڵاتیە له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانیەوە تاكوو ئێستا له كاتی په‌یوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی و ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر بێبه‌ش كراوه و سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا كاتی داڕێشتنی ئەم هەواڵە سه‌باره‌ت به دۆخی ئه‌م ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.