5

به پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئومید باقری” هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری “شاباد” سه‌ر به پارێزگای كرماشان، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی ١٧ ڕۆژ له ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی، هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه.
ناوبراو ڕێكه‌وتی ٢٣ی سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵ، له جادده‌ی نێوان شاره‌كانی كرماشان و پاوه، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرۆتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كرا. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و چالاكوانه له سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.