
له ڕۆژانی ڕابردوودا، ١٥ هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری ئیلام له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسیان نادیاره.
به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، ئه‌و هاووڵاتییانه به ناوه‌كانی “مێهرداد حەسەنوەند، هابیل بەیگمحەممەدی، حەمید چراغی، ساسان پاکرەوان، زاهێد زارعی، جەعفەر مەحموودی، حسێن مەحموودی، سەعید یاسمی، حەسەن خوشرو، مێهرداد نەسیری، موجتەبا حاجیان، فەرزانە سەیدی، محەممەدڕەزا شەهبازی، زەهرا نەزەری و کیان نگه‌هدار“، له ڕێكه‌وتی ٢٠ی به‌فرانبار تاكوو ٢٦ی به‌فرانبار، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان كراون. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كانیان له سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنیان، تاكاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نییه و له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر بێبه‌شكراون.