ڕۆژی ڕابردوو، له به‌رده‌وامی سه‌ركوتی په‌ره‌ستارانی ئێران له لایه‌ن به‌رپرسانی ڕژیمه‌وه، “مه‌حموود مه‌حموودزاده شه‌بسته‌ری” به‌ڕێوه‌به‌ری زانكۆی زانسته پزشكییه‌كانی مه‌شهه‌د، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا جه‌ختی له سه‌ر سزادانی په‌ره‌ستارانی ناڕازی كردوە.
ناوبراو له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه كه ئاماژه به حه‌قده‌سته دواخراوه‌كان، نه‌بوونی ئیمكاناتی ڕیفاهی له نه‌خۆشخانه‌كان، زۆربوونی ساعه‌تی كاری په‌ره‌ستاران و هه‌روه‌ها كه‌مبوونی حه‌قده‌ستی په‌ره‌ستاران ناكات، به‌ڵكوو هه‌ڕه‌شه‌ی له سه‌ر كار ده‌ركردن له ناڕازیانی به‌شداربووی كۆبوونه‌وه‌كان و مانگرتنه‌كان ده‌كات. شایانی باسه له ڕۆژانی ڕابردوودا، زۆرجار په‌ره‌ستارانی مه‌شهه‌د دژ به بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به ژیان و مه‌عیشه‌تیان و هه‌روه‌ها له سه‌ره‌وه بوونی ساعه‌تی كاریان، مانیان گرت و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیبوو.