5

به پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، له ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا لانیكه‌م ٢٥ هاووڵاتی له شاره جیاوازه‌كانی ئێران و كوردستان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه له شاره‌كانی سنه، ئاودانان، لالی و هه‌مه‌دان، ئه‌و هاووڵاتییانه له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه به هێرش بۆ سه‌ر ماڵه‌كانیان و به بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كراون. شایانی باسه له ماوه‌ی ١٣ ڕۆژی ڕابردوودا و هاوكات له‌گه‌ڵ شه‌پۆلی نوێی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك له ئێران و كوردستان دژ به ده‌سه‌ڵاتی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی، زیاتر له ٢ هه‌زار شارومه‌ند ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسی كۆمه‌ڵێكی زۆر له به‌ندكراوان دیار نییه.