6

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له به‌رده‌وامی شه‌پۆلی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ڕیفۆرمخوازان له ئێران، سێ كه‌سایه‌تی ناسراوی دیكه‌ش ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان كراون.
به وته‌ی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، “ئازه‌ر مه‌نسووری“، “حسێن كه‌ڕوبی، عه‌لی شه‌كوری ڕاد و جه‌واد ئیمام” له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه. ئه‌مه له كاتێكدایه كه ڕۆژانه ئاستی ململانێ و گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان لایه‌نه جیاوازه‌كان ده‌سه‌ڵات، ڕۆژ به ڕۆژ له به‌رزبوونه‌وه‌دایه و درزی نێوان لایه‌نه‌كان قوڵتر ده‌بێته‌وه.