6

ڕۆژی ڕابردوو، خوێندكارانی زانكۆكان له ئێران له ده‌یه‌مین ڕۆژی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵكدا كۆبوونه‌وه و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی بوون.
به پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، خوێندكارانی ناڕازی له زانكۆكانی شیراز، تاران، عه‌لامه، خاجه نه‌سیر، هۆرمۆزگان، بیرجه‌ند و چه‌ندین زانكۆی دیكه، به مه‌به‌ستی پشتیوانی له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك كۆبوونه‌وه. به وته‌ی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، خوێندكاران له زانكۆی شیراز، به وتنه‌وه‌ی درووشم خوازیاری كرانه‌وه‌ی زانكوو و خابگاكانی په‌یوه‌ندیدار به ئه‌و زانكۆیه بوون و جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه داخستنی زانكۆ نابیته هۆی كۆتایی هاتنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان دژ به ڕژیمی كۆماری ئیسلامی.