
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣ی ڕه‌شه‌مه، هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌ی خوێندكاران له زانكۆی فیرده‌وسی مه‌شهه‌د، خوێندكارانی زانكۆكانی سه‌نعه‌تی ئه‌میر كه‌بیر، عیلم و سه‌نعه‌ت و هه‌روه‌ها تاران، په‌یوه‌ست به ناڕه‌زایه‌تییه‌كان بوون.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی كه به ده‌ستمان گه‌یشتوون، خوێندكارانی ناڕازی له كۆبوونه‌وه‌كاندا به وتنه‌وه‌ی درووشمی “مه‌رگ و نه‌مان بۆ كۆماری ئیسلامی“، “مه‌رگ و نه‌مان بۆ خامنه‌یی“، “ژن، ژیان، ئازادی“، “مه‌رگ و نه‌مان بۆ سته‌مكار، چه پاشا بێت چه ڕێبه‌ر” و “نا بۆ پاشایه‌تی، نا بۆ ڕێبه‌رایه‌تی، ئازادی و به‌رابه‌ری“، سه‌ره‌ڕای ڕێزگرتن له یاد و ئامانجه‌كانی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی، خوازیاری ڕووخانی كۆماری ئیسلامی و سزادانی تاوانباران و به‌شداربووانی جه‌نایه‌ته‌كانی دژ به خه‌ڵك بوون.