2

به‌پێی دوایین زانیارییه‌كان، خوێندكاران له زانكۆكانی به‌هه‌شتی، تاران، سه‌نعه‌تی شه‌ریف، مه‌شهه‌د، ئه‌میر كه‌بیر و چه‌ندین زانكۆی دیكه، درێژه‌یان به ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان دا.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی كه به ده‌ستمان گه‌یشتوون، به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كان به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به ده‌سه‌ڵاتی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی، به‌رزكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان و گیانبه‌ختكردووانی ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی به‌فرانبار، سووتاندنی وێنه‌ی كوژراوانی ڕژیم له شه‌ڕی ١٢ ڕۆژه‌ی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل و هه‌روه‌ها سووتاندنی ئاڵای كۆماری ئیسلامی، خوازیاری ڕووخانی ڕژیم و هه‌روه‌ها سزادانی به‌شداربووانی جه‌نایه‌ته‌كانی حكومه‌ت دژ به خه‌ڵكی ناڕازی بوون.