12
ڕۆژی سێشه‌ممه ٣٠ی ڕێبه‌ندان، كرێكارانی كارخانه‌ی نه‌ساجی برووجێرد بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازی ده‌ڵێن: ماوه‌ی چه‌ند مانگه خاوه‌ن كار به بیانووی نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی ماڵی حه‌قده‌سته‌كانی په‌رداخت نه‌كردووه و به‌هۆی نه‌دانی حه‌قی بیمه‌كانیان به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی، تووشی كێشه‌ی ده‌رمانی بوون. ناڕازیان به كۆبوونه‌وه له به‌رده‌م ده‌فته‌ری شیركه‌ت خوازیاری په‌رداختی داخوازییه‌كان، زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و به‌هره‌مه‌ندبوون له ده‌رمانی خۆڕایی بوون.