9

ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٧ی سه‌رماوه‌ز، كرێكارانی شاغڵ له شیركه‌تی نه‌یشه‌كری میان ئاب، دژ به وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان كۆبوونه‌وه.
به پێی دوایین هه‌واڵه‌كان، كرێكارانی ناڕازی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی پێنه‌دانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كان و بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی شیركه‌ت به ژیان و مه‌عیشه‌تی كرێكاران، له دۆخێكی زۆر خراپی ئابووریدا ده‌ژین و ته‌نانه‌ت توانای دابین كردنی سه‌ره‌تاییترین پێداویستییه‌كانی بنه‌ماڵه‌كانیان نییه له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ناڕازیان خوازیاری كۆتایی هاتنی جیاكاری له حه‌قده‌سته‌كان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه و ئیمه‌نی شوێنی كار و هه‌روه‌ها كه‌م كردنه‌وه‌ی ساعاتی كار بوون.