13
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٩ی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له كادری ده‌رمان و بێهداشتی ته‌ورێز بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به بیایهخ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه به وتنه‌وه‌ی درووشم و هه‌ڵكردنی پلاكارد ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی له لایه‌ن به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیدار به كادری ده‌رمان و بێهداشت درابوو، هێشتا وه‌دینه‌هاتوون و خوازیاری پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، وه‌رگرتنی هێزی كاری نوێ، پێدانی كارانه و ئیزافه كاری، دابین كردنی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، گۆڕانی گرێبه‌سته‌كانیان و هه‌روه‌ها وه‌دیهاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان بوون.