به‌رده‌وامی مانگرتنی به‌ندكراوانی زیندانی قزڵحه‌ساری كه‌ره‌ج

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٦ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، زیاتر له‌ ١٥٠٠ به‌ندكراوی ڕاگیراو له‌ زیندانی قزڵحه‌ساری كه‌ره‌ج، به‌رده‌وامیان به‌ مانگرتنه‌كه‌یان دا.

به‌ پێی ئه‌و وێنانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتوون، زیندانیانی ئه‌و به‌ندیخانه‌یه‌ به‌ دوڕاندنی لێویان، وتنه‌وه‌ی درووشمینا بۆ سێداره‌، نا بۆ مردن، هه‌ڵكردنی پلاكارد و كۆبوونه‌وه‌، دژ بهله‌ سێداره‌ درانی هه‌موو زیندانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی هه‌موو به‌نكراوان و ئازادی ده‌ستبه‌جێ  هه‌موو زیندانیانی سیاسی و عه‌قیده‌تی بوون. شایانی باسه‌ به‌ندكراوانی مانگرتوو جه‌ختیان له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ تا كاتی وه‌دیهاتنی داخوازییه‌كانیان به‌رده‌وام ئه‌بن له‌ ناڕه‌زایه‌تی و خوازیاری پشتیوانی خه‌ڵك و هه‌موو چالاكانی مه‌ده‌نی، سنفی، ژینگه‌یی و سیاسی له‌ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net