8
“ته‌یمور خالدیان” به‌ندكراوی سیاسی كورد و چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شاری قوروه، بۆ ماموه‌ی ١٤ ڕۆژه دژ به ڕه‌وه‌ندی نایاسایی دادگاكه‌ی و گواستنه‌وه‌ی زۆره‌ملێ بۆ زیندانی مه‌لایر، مانی له خواردن گرتووه.
ناوبراو ڕێكه‌وتی ٣٠ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ، له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕاندنی ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی زیندانی ناوه‌ندی مه‌لایر كرا. ئه‌م هاووڵاتییه ته‌مه‌ن ٣٦ ساڵه، به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژ به ڕژیم“، له لایه‌ن دادگا ئینقلابی شاری “سرێش ئاوا“، حوكمی شه‌ش مانگ زیندانی به سه‌ردا سه‌پێندراوه. ئه‌و به‌ندكراوه پێشووتریش به هۆی بڵاو كردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كانی نێو زیندانه‌كانی ڕژیم، باره‌ها ده‌ستبه‌سه‌ر و لێپرسینه‌وه‌ی لێ كراوه.