
به پێی ڕاپۆرته‌كان، “بێهزاد ڕه‌سوولی” هاووڵاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوی خه‌ڵكی شاری سه‌قز، دژ به ناڕوونی ڕه‌وه‌ندی دۆسیه‌كه‌ی و چاره‌نووسی، بۆ ماوه‌ی زیاتر له ٧٠ ڕۆژه مانی له خواردن گرتووه.
ئه‌و هاووڵاتییه ته‌مه‌ن ٤٢ ساڵه ڕێكه‌وتی ٤ی گه‌لاوێژی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، كاتێك به مه‌به‌ستی سه‌ردانی منداڵه‌كه‌ی سه‌فه‌ری شاری ئیسفه‌هانی كردبوو، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ئه‌و شاره‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی یه‌كێك له پارێزراوترین گرتووخانه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ئیسفه‌هان كرابوو. شایانی باسه ناوبراو له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی تاكوو ئێستا، له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر، ده‌رمان و هه‌روه‌ها پەیوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه و به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ به هۆی مانگرتنی له خواردن و ناڕه‌زایه‌تی دژ به ناڕوونی ڕه‌وه‌ندی دۆسیه‌كه‌ی، بۆ ماوه‌یه‌ك له ژووری تاكه‌كه‌سیدا ڕاگیراوه.