به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون خه‌ڵك له شاره‌كانی سه‌قز، دیوانده‌ره و شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستان به بۆنه‌ی ساڵیادی گیانبه‌ختكردنی ژینا ئه‌مینی دوكانه‌كانیان داخستووه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، خه‌ڵكی شاره جیاوازه‌كانی كوردستان به مه‌به‌ستی ناڕه‌زایه‌تی دژ به سیاسه‌ته‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و هه‌روه‌ها ڕێز گرتن له یادی “ژینا ئه‌مینی” یه‌كه‌مین گیانبه‌ختكردووی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی” و هه‌روه‌ها گیانبه‌ختكردووانی دیكه‌ی ڕێگای ئازادی، دوكانه‌كانیان داخست و هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم به مه‌به‌ستی شكاندنی مانگرتنی خه‌ڵكی كوردستان ده‌ستی كردووه به هه‌ڕه‌شه لە دوكانداران. شایانی باسه ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٤ی خه‌رمانان، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵگی گوندی “پیره‌ومه‌ران” سه‌ر به شاری سه‌قز به ناوی “محه‌ممه‌د ڕه‌شیدی” به ده‌سڕێژی گولله‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی به‌ختكرد و چوار هاووڵاتی دیكه‌ش به سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران، كه دۆخی هه‌ندێك له برینداران له خراپیدایه.