5
به‌یانی چوارشه‌ممه ١٩ی خه‌رمانان، ٤ هه‌زار كرێكاری شیركه‌تی ئالۆمینیۆمی ئه‌راك ده‌ستیان له كار كێشاوه و مانیان گرت.
كرێكارانی ناڕازی به وتنه‌وه‌ی درووشم و هه‌ڵكردنی پلاكارد جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه تا كاتی وه‌دیهاتنی داخوازییه‌كانیان به‌رده‌وام ئه‌بن له ناڕه‌زایه‌تی و هه‌موو هه‌واڵه‌كانی ده‌زگا میدیاییه‌كانی ڕژیم له سه‌ر كۆتایی هاتنی مانگرتنی كرێكارانی ئه‌و واحده درۆیه و دووره له ڕاستی. مانگرتووان خوازیاری به كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی حه‌قده‌سته‌كان، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، دابین كردنی ئیمه‌نی و ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و هه‌روه‌ها كۆتایی هاتنی گوشاری حراسه‌تی ئه‌و شیركه‌ته بۆ سه‌ر كرێكارانی ناڕازی بوون.