4

ڕۆژی هه‌ینی ٣٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داری نورئابادی مه‌مه‌سه‌نی، دژ به وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان ده‌ستیان له كار كێشا و كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، كرێكارانی ناڕازی له دووهه‌مین ڕۆژی بهردهوامدانبه كۆبوونه‌وه له به‌رده‌م بینای شاره‌داری ئه‌و شاره، دژ به بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌تی كرێكارانی شاره‌داری، پێنه‌دانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، دابین نه‌كرانی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه و هه‌روه‌ها كه‌مبوونی حه‌قده‌سته‌كانیان ناڕهازیهتییان ده‌ربڕی و خوازیاری وه‌دیهاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان بوون.