4

ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی كشت و سه‌نعه‌تی قه‌ندی خاوه‌رمیانه له شارستانی شوش، دژ به وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان، له چواره‌مین ڕۆژی به‌رده‌وامدا ده‌ستیان له كار كێشا و كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی به‌شداربووی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌ره‌ڕای باره‌ها كۆبوونه‌وه و مانگرتن دژ به گه‌نده‌ڵی به‌رپرسان و وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان، به‌رپرسانی ئه‌و شیركه‌ته نه‌ك ته‌نیا و‌ڵامیان ناده‌نه‌وه، به‌ڵكوو هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ر كردن له سه‌ر كاره‌كانیان لێ ده‌كه‌ن. له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ناڕازیان جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه تا كاتی وه‌دیهاتنی داخوازییه‌كانیان به‌رده‌وام ئه‌بن له ناڕه‌زایه‌تی و كۆبوونه‌وه.