5

ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی به‌فرانبار، كرێكارانی شاغڵ له شیركه‌تی كشت و سه‌نعه‌تی قه‌ندی خاوه‌رمیانه له شارستانی شوش، له سێهه‌مین ڕۆژدا به‌رده‌وامیان به مانگرتنه‌كه‌یان دا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكاران ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌ره‌ڕای سێ ڕۆژ مانگرتن و كۆبوونه‌وه، نه‌ك ته‌نیا به‌رپرسانی ئه‌و شێركه‌ته وڵامی داخوازییه‌كانیان ناده‌نه‌وه، به‌ڵكوو له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی له سه‌ر كار ده‌ر كردن و ساز كردنی دۆسیه له ناڕازیان كراوه. له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كرێكاران جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه تا كاتی بایه‌خ دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به داخوازییه‌كانیان و وه‌دیهاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان، به‌رده‌وام ئه‌بن له مانگرتن و كۆبوونه‌وه.