ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٦ی ڕه‌زبه‌ر، زیاتر له ٢٠٠ كرێكاری پرۆژه‌ی نه‌وتی ستاره له به‌نده‌ر عه‌باس، دژ به وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان، بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام ده‌ستیان له كار كێشا و مانیان گرت.
كرێكارانی ناڕازی به به‌رپایی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه له لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌و پرۆژه‌یه‌وه باره‌ها به‌ڵێنی پێدانی حه‌قده‌سته‌كانیان پێ دراوه، به‌ڵام نه‌ك ته‌نیا حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان پێ نه‌دراوه، به‌ڵكوو هه‌ڕه‌شه‌ی له كار ده‌ر كردنیان لێ كراوه. ناڕازیان له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خوازیاری پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و ئیمه‌نی شوێنی كار و هه‌روه‌ها بایه‌خ دانی به‌رپرسانی ڕژیم به داخوازییه‌كانی كرێكاران بوون.