به‌رده‌وامی مانگرتنی كرێكارانی په‌یمانكاری موخابرات له‌ شاره جیاوازه‌كانی كوردستان و ئێران

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ كرێكارانی په‌یمانكاری موخابرات له‌ شاره‌كانیپیرانشار، ماكۆ، مه‌هاباد، میاندووئاو، خۆی، سه‌رده‌شت، چایپاره‌، سه‌ڵماس، ورمێ و پارێزگای خوراسانی ڕه‌زه‌وی، دژ به‌ وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

نارازیان به‌ به‌ده‌سته‌وه‌ گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی درووشم ناڕه‌زایه‌تی خۆیان دژ به‌ وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان ده‌ربری و خوازیاری پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست، به‌ڕێوه‌چوونه‌وه‌ی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان و هه‌روه‌ها لابردنی شیركه‌ته‌ ده‌ڵاله‌کان بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net