به‌رده‌وامی مانگرتنی په‌ریسا كه‌ماڵی له‌ زیندانی ناوه‌ندی یه‌زد

 

 

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان،په‌ریسا كه‌ماڵیبه‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له‌ زیندانی ناوه‌ندی یه‌زد، له‌ چواره‌مین ڕۆژی به‌رده‌وامدا، دژ به‌ ناڕوونی ڕه‌وه‌ندی دۆسیه‌كه‌ی، به‌رده‌وامی به‌ مانگرتنه‌كه‌ی داوه.

ناوبراو ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٣ی سه‌رماوه‌ز، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند كه‌ دژ به‌ ون بوون و ناڕوونی چاره‌نووسی ڕه‌وه‌ندی دۆسیه‌كه‌ی، مان له‌ خواردن ده‌گرێت و تا كاتی وه‌دیهاتنی داخوازییه‌كانی، واز له‌ مانگرتنه‌كه‌ی ناهێنێت. به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئه‌و به‌ندكراوه‌ به‌ هۆی مانگرتنی له‌ خواردن، له‌ دۆخێكی زۆر خراپی ته‌ندروستیدایه‌ و هه‌روه‌ها به‌ هۆی ناڕه‌زایه‌تی دژ به‌ ناكارامه‌یی سیسته‌می قه‌زایی ڕژیم، له‌ لایه‌ن به‌رپرسانی زیندانه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی ژووری تاكه‌كه‌سی كراوه‌ و ته‌نانه‌ت له‌ مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ ده‌رمان بێبه‌ش كراوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net