به‌رده‌وامی مانگرتنی په‌ریسا كه‌ماڵی له‌ خواردن

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان،په‌ریسا كه‌ماڵی ئه‌رده‌كانیبه‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له‌ زیندانی ناوه‌ندی شاری یه‌زد، سه‌ره‌ڕای خراپی دۆخی ته‌ندروستی له‌ حه‌فته‌مین ڕۆژدا به‌رده‌وامی به‌ مانگرتنه‌كه‌ی دا.

ناوبراو ڕێكه‌وتی ١٠ی گوڵانی ساڵی ڕابردوو له‌ شاری ئیسفه‌هان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی ده‌وڵه‌ت ئابادی ئه‌و شاره‌ كرا. ئه‌و به‌ندكراوه‌ پاشان له‌ لایه‌ن لقی یه‌كی دادگا ئینقلابی ئیسفه‌هانه‌وه‌ به‌ تۆمه‌تیته‌بلیغ دژ به‌ ڕژیموئه‌ندامتی له‌ گروپه‌كانی دژ به‌ ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، سه‌رجه‌م حوكمی ٧ ساڵ و ٩ مانگ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پێندرا. شایانی باسه‌ ئه‌و هاووڵاتییه‌ به‌ هۆی ناڕوونی ڕه‌وه‌ندی دۆسیه‌كه‌ی و بێبه‌ش كرانی له‌ سه‌ره‌تاییترین مافه‌كان، له‌ ڕێكه‌وتی ٣ی سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵه‌وه‌ مانی له‌ خورادن گرتووه‌ و له‌ دۆخێكی زۆر خراپی ته‌ندروستیدایه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net