5
“ئێحسان و ڕامین ڕوسته‌می” به‌ندكراوی سیاسی كورد و خه‌ڵكی شاری “هه‌رسین” سه‌ر به پارێزگای كرماشان، بۆ ماوه‌ی زیاتر له ده ڕۆژه له به‌ندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین مانیان له خواردن گرتووه.
ئه‌و دوو هاووڵاتییه ڕێكه‌وتی ٢٩ی گه‌لاوێژ، هاوكات له‌گه‌ڵ سێ چالاكی مه‌ده‌نی و فه‌رهه‌نگی دیكه له شاری تاران ده‌ستبه‌سه‌ر و پاشان بۆ به‌ندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین ڕاگوێران. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و دوو ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه له سه‌ر شوێنی ڕاگرتن و دۆخی ته‌ندروستیان، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به ئه‌و دوو هاووڵاتییه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.