3

به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، “فوئاد فه‌تحی” به‌ندكراوی سیاسی و چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی شاری سنه، له شه‌شه‌مین ڕۆژدا درێژه به مانگرتنه‌كه‌ی ده‌دات.
ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ناوبراو دژ به گواستنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك له به‌ندكراوانی تاوانه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بۆ ساڵۆنی چواره‌می به‌ندی حه‌وتی زیندانی ئێڤین، ڕۆژی شه‌ممه ٢٥ی ڕێبه‌ندان مانگرتنه‌كه‌ی ده‌ستپێكردووه و تا ئێستا به‌رده‌وامه له مانگرتن. جێگای ئاماژه‌یه كه ئه‌و چالاكوانه له ڕۆژانی ڕابردوودا، له لایه‌ن ئه‌و زیندانیانه‌وه به قه‌ستی كوشتن هێرش كراوه‌ته سه‌ری و ئێستا دۆخی ته‌ندروستی ناجێگیره.