
به پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی سه‌ره‌ڕای داخستنی هێڵی ئینته‌رنێت، هێشتا به ناردنی هێزی نوێ و جێگیركردنی كۆمه‌ڵێكی زۆری كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی له شاره جیاوازه‌كان، هه‌وڵی كوژاندنه‌وه‌ی بڵێسه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك ئه‌دات.
به وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێییه‌كان، له شاره‌كانی تاران، ته‌ورێز، ئه‌راك، ئیسفه‌هان و چه‌ندین شاری دیكه‌ی ئێران، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به كه‌ره‌سته‌یه‌كی سه‌ربازی زۆره‌وه مانۆڕ ئه‌ده‌ن و هه‌روه‌ها گوشارێكی زۆریان خستووه‌ته سه‌ر دانیشتوانی ئه‌و شارانه. هه‌روه‌ها به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، هێزه‌كانی ڕژیم به دانانی ده‌یان خاڵی پشكنین، هێرش بۆ سه‌ر ماڵه‌كان و هه‌روه‌ها ده‌ستبه‌سه‌ر كرنی هاووڵاتیان، هه‌وڵ ئه‌ده‌ن له ڕێگه‌ی ترساندنی خه‌ڵكه‌وه، كۆتایی به ناڕه‌زایه‌تییه‌كان بهێنن.