16
ڕۆژی ڕابردوو، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به مه‌به‌ستی ڕێگری كردن له ڕاپه‌ڕین و خۆپێشاندانی خه‌ڵكی كوردستان، هێزێكی زۆریان به چه‌كی قورسه ڕه‌وانه‌ی شاره‌كانی كوردستان كردووه.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، له شاری سه‌قز كۆماری ئیسلامی سه‌ره‌ڕای جێگیر كردنی هێزێكی زۆر، به هێلێكۆپتر به سه‌ر ئه‌و شاره‌دا ئه‌گه‌ڕان و هه‌وڵی چاوترسێن کردنی خه‌ڵكیان ئه‌دا، هاوكات له شاری سنه، كرماشان، مه‌هاباد، بۆكان، ورمێ و جوانڕۆ، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به دانانی خاڵی پشكنین و هه‌روه‌ها ڕه‌وانه كردنی هێزێكی زۆری سه‌ركوت، هه‌وڵی دا ڕێگری له كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵك و ناڕه‌زایان بدات.