
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به‌ده‌ستمان گه‌یشتوون، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ژماره‌یه‌كی زۆری كه‌ره‌سته‌ی سه‌بازی و هێزی چه‌كداری ڕه‌وانه‌ی شاره‌كانی پارێزگای سیستان و به‌لوچستان كردووه.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، له شاره‌كانی چابه‌هار، زاهدان، ئیرانشه‌هر و چه‌ندین شاری دیكه‌ی ئه‌و پارێزگایه، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم به دانانی ده‌یان خاڵی پشكنین، داخستنی زۆرێك له ڕێگاكانی هاتوچۆی هاووڵاتیان و هه‌روه‌ها هێرش بۆ سه‌ر ماڵی خه‌ڵك، گوشارێكی زۆریان خستووه‌ته سه‌ر دانیشتوانی ئه‌و پارێزگایه و ته‌نانه‌ت له ڕۆژانی ڕابردوودا به هێرشی هێزه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر ماڵێك له شاری ئیرانشه‌هر، سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٤ كه‌سی دیكه‌ش بریندار و ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. شایانی باسه حكومه‌تی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی به‌رده‌وام له میدیاكانیدا بڵاوی ده‌كاته‌وه كه شاره‌كان له دۆخێكی ئاساییدان، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی وته‌كانی، زۆربه‌ی شار و شارۆچكه‌كانی ئێران میلیتاریزه كراوه و سه‌ركوتی خه‌ڵكی ناڕازی هه‌روا به‌رده‌وامه.