6

به پێی ڕاپۆرته‌كان، له زیاتر له ١٢ شاری ئێران، خۆپێشاندانی خه‌ڵك دژ به حاكمیه‌تی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و خراپی دۆخی ژیانیان به‌دره‌وامه.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، ناڕازیان له شاره‌كانی تاران، مه‌شهه‌د، شیراز، ئیسفه‌هان، ته‌ورێز، كه‌ره‌ج، قوم، ئامۆل، زاهدان، ئیرانشه‌هر و چه‌ندین شاری دیكه، بۆخۆپێشانده‌ران ڕژانه‌تەسه‌ر شه‌قامه‌كان و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه. به وته‌ی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، له شاره‌كانی مه‌شهه‌د، شیراز، تاران و ئیسفه‌هان، كۆمه‌ڵێكی زۆر له گه‌ڕه‌كه‌كان، ناوه‌نده‌كانی ده‌وڵه‌ت و هه‌روه‌ها ناوچه‌كان، له لایه‌ن خۆپێشانده‌رانه‌وه كۆنترۆڵ كراون و هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم ناچار به پاشه‌كه‌شه كراون.