
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١١ی به‌فرانباری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، خه‌ڵكی ناڕازی دژ به ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌ت بوون.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، له شاره‌كانی ده‌ڕه شه‌هری ئیلام، كرماشان، هه‌رسین، تاران، قۆم، ئیسفه‌هان، لۆردگان، كوهده‌شت، خوڕه‌م ئاوا، شیراز و ده‌یان شار و شارۆچكه‌ی دیكه له ئێران، ناڕازیان به سووتاندنی ناوه‌نده‌كانی سه‌ركوتی خه‌ڵك، وێنه‌كانی ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامی، ئۆتۆمبیله‌كانی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كان و هه‌روه‌ها وڵامدانه‌وه‌ی هێرشه‌كانیان، خوازیاری سزادانی تاوانباران و ده‌سه‌ڵاتدارانی ڕژیم بوون. شایانی باسه هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ، گازی فرمێسك ڕێژ و ده‌یان ئامێری دیكه‌ی سه‌ركوت، هه‌وڵی بڵاوه پێكردنی كۆبوونه‌وه‌كانیان دا، به‌ڵام هه‌موو كات ڕووبه‌ڕووی مقاومه‌تی خه‌ڵك بوونه‌وه و ناچار به پاشه‌كه‌شه كران.