
ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی به‌فرانباری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، سه‌ره‌ڕای به‌رده‌وامی پچڕانی تۆڕی ئینتیرنێتی جیهانی و ناوخۆ له ئێران، خۆپێشانده‌ران له چه‌ندین شاری ئێران و كوردستان ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستی ناوه‌ندی هه‌واڵی كۆمه‌ڵه گه‌یشتوون، ناڕازیان له شاره‌كانی تاران، ڕه‌شت، شیراز، كرماشان، شاباد، مه‌شهه‌د، ئه‌هواز، ئیسفه‌هان، قه‌زوین، ته‌ورێز و چه‌ندین شاری دیكه، سه‌ره‌ڕای به‌ڕێوه‌بردنی ده‌یان كۆبوونه‌وه، كۆنترۆڵی چه‌ندین گه‌ڕه‌كی شاره‌كانیان به‌ده‌سته‌وه گرت و هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمیان ناچار به پاشه‌كه‌شه كرد. هه‌روه‌ها له شاره‌كانی تاران، ئه‌هواز، مه‌شهه‌د و قه‌زوین، ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان و ناوه‌نده‌كانی دیكه‌ی سه‌ركوتی خه‌ڵك له لایه‌ن خه‌ڵكی ناڕازییه‌وه كراوه‌ته ئامانج و ته‌نانه‌ت له هه‌ندێك ناوچه كه‌ڵانته‌ری له لایه‌ن خۆپێشانده‌رانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه. به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه ١١٦ هاووڵاتی ناڕازی له شاره جیاوازه‌كان به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم گیانیان له ده‌ستداوه و ٢٦٣٨ خۆپێشانده‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر كراون كه به ته‌نیا ناسناوی ٦٣٨ كه‌سیان به ده‌ستمان گه‌یشتوون.