شه‌وی هه‌ینی ٢٦ی ڕێبه‌ندان، خوێندكارانی زانكۆی تاران دژ به نه‌بوونی ئه‌منیه‌ت و كوژرانی هاوڕێكیان به ناوی ئه‌میرمحه‌ممه‌د خالقی له نزیك خوابگای زانكۆ، مانیان گرت و به وتنه‌وه‌ی دروشم له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم به شه‌ڕ هاتن.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، هێزه لیباس شه‌خسییه‌كانی ڕژیم هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر چه‌ند خوێندكاری كچ و كوڕ و وێڕای ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چوار كه‌س، دوو كه‌سیان بریندار كردووه. خوێندكارانی ناڕازی به وتنه‌وه‌ی دروشمه‌كانی “مه‌رگ بۆ خامنه‌یی” و “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر” دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی سه‌ركوتگه‌ری كۆماری ئیسلامی نیشان داوه و له به‌یاننامه‌یه‌ك دا ڕایانگه‌یاندووه كه ده‌سه‌ڵات له جیاتی دابینكردنی ئه‌منیه‌ت بۆ خوێندكاران، كه‌ش و هه‌وای زانكۆكان ئه‌منیه‌تی ده‌كات. به وته‌ی شۆرای خوێندكارانی ئێران، چوار خوێندكاری ده‌ستبه‌سه‌ركراو كه ناوی دوو كه‌سیان بریتیه له: به‌خشان عه‌لی محه‌ممه‌دی و ئه‌میرحسێن گه‌وهه‌ری پاش لێپرسینه‌وه، ئازاد كراون.