
ڕۆژی ڕابردوو، خوێندكاران له چه‌ندین زانكۆی ئێران، به مه‌به‌ستی پشتیوانی له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك، كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستی ناوه‌ندی هه‌واڵی كۆمه‌ڵه گه‌یشتوون، خوێندكاران له زانكۆكانی تاران، ئه‌میر كه‌بیر، شه‌هید بێهێشتی، خاجه نه‌سیر، ئیسفه‌هان، یه‌زد و چه‌ندین زانكۆی دیكه، به وتنه‌وه‌ی درووشمی “مرگ و نه‌مان بۆ دیكتاتۆر“، خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕژیمی گه‌نده‌ڵی كۆماری ئیسلامی و باش بوونی دۆخی ئابووری خه‌ڵك بوون. شایانی باسه له زانكۆكانی تاران و سه‌نعه‌تی ئیسفه‌هان، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم به گازی فرمێسك ڕێژ هێرشیان كرده سه‌ر ناڕازیان، به‌ڵام خوێندكاران به دانیشتن به به‌رده‌م هێزه‌كانی ڕژیمدا، هێزه‌كانیان ناچار به پاشه‌كه‌شه كرد.