3
ڕۆژی ڕابردوو، كرێكارانی شاره‌داری ئیلام بۆ چه‌نده‌مین جاری به‌رده‌وام دژ به پێنه‌دانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به پێی دوایین ڕاپۆرته‌كان، لانیكه‌م ١٥٢ كرێكاری شاره‌داری ئیلام لانیكه‌م سێ ماگه حه‌قده‌ستیان وه‌رنه‌گرتووه و له دۆخێكی زۆر خراپی ئابووریدا ده‌ژین. كرێكارانی ناڕازی له به‌رده‌وامی وته‌كانیاندا خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه و ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، كۆتایی هاتنی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان بۆ سه‌ر كرێكارانی ناڕازی و هه‌روه‌ها بایه‌خ دانی به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به ژیان و مه‌عیشه‌تی كرێكارانی شاره‌داری بوون.