5

ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی شاری مه‌شهه‌د، دژ به وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان له نه‌خۆشخانه‌ی قائمی ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به گه‌نده‌ڵی به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و هه‌ڵكردنی پلاكارد، خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێ ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان و سه‌ختی كاره‌كه‌یان، پێدانی حه‌قده‌ست و كارانه دواخراوه‌كان، كه‌مكردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار، پێدانی ئیزافه‌كاری، وه‌رگرتنی هێز كاری نوێ و هه‌روه‌ها بایه‌خ دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به داخوازییه‌كانی كادری ده‌رمان له ئێران بوون.