9

ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی به‌فرانباری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، خوێندكاران له چه‌ندین زانكۆی ئێران دژ به ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه و پشتیوانیان له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك كرد.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، خوێندكارانی ناڕازی له زانكۆكانی باهونه‌ر، خاجه نه‌سیر، شیراز، تاران، ئیسفه‌هان، عه‌لامه و چه‌ندین زانكۆی دیكه، به كۆبوونه‌وه له یه‌رده‌م بینای مه‌ركه‌زی و ناوه‌نده‌كانی دیكه زانكۆ، سه‌ره‌ڕای پشتیوانی له خۆپێشاندانی خه‌ڵك له شاره جیاوازه‌كانی ئێران و كوردستان، خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌تی سته‌مكاری كۆماری ئیسلامی، ئازادی ده‌ستبه‌جێی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان و هه‌روه‌ها كۆتایی هاتنی بانگهێشتی خوێندكارانی ناڕازی بوون.