ڕۆژی سێشه‌ممه ١١ی خه‌رمانان، له لایه‌ن به‌ندكراوانی زیندانه‌كانی ڕژیم له ٥١ زیندان و هه‌روه‌ها بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانه‌وه، له ٨٤مین حه‌فته‌دا، به‌رده‌وامی به هه‌ڵمه‌تی “سێشه‌ممه‌كانی نا بۆ سێداره” درا.
له سه‌روبه‌ندی ٤٠مین ڕۆژی له سێداره‌دانی “مێهدی حه‌سه‌نی” و “بێهروز ئێحسانی” دوو به‌ندكراوی سیاسی، بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكوم به ئێعدام، بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی له سێداره دراو و هه‌روه‌ها زیندانیان له به‌ندیخانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، به‌رده‌وامی به هه‌ڵمه‌تی سێشه‌ممه‌كانی نا بۆ سێداره درا. بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوان به هه‌ڵكردنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی درووشم دژ یه به‌رده‌وامی گوشار بۆ سه‌ر چالاكوانانی سیاسی و مه‌ده‌نی، سه‌پاندنی حوكمی سێداره به سه‌ر هه‌موو به‌ندكراوان و هه‌روه‌ها سه‌ركوتی موعه‌لیمانی كوردستان، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی سێداره‌ی هه‌موو به‌ندكراوان بوون.