ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٥ی خه‌رمانان، هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵیادی ده‌ستپێكردنی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی“، به‌ندكراوان له ٥٢ زیندانی ڕژیم مانیان له خواردن گرت و به بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك یادی گیانبه‌ختكردووانی ئه‌و شۆڕشه‌یان به‌رز ڕاگرت.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، هاوكات له گه‌ڵ هاتنی ساڵیادی ده‌ستپێكردنی شۆڕشی ژینا، به‌ندكراوانی به‌شدار له هه‌ڵمه‌تی سێشه‌ممه‌كانی نا بۆ سێداره له ٥٢ به‌ندیخانه‌ی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی مانیان گرت و به بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه له سێ ساڵی ڕابردوو و پاش ده‌ستپێكردنی شۆڕشی ژینا، ٣١٧٥ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ڕژیم له سێداره دراون كه ٤٩ كه‌سیان زیندانی سیاسی بوون. له به‌رده‌وامی به‌یاننامه‌كه‌دا جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه تا كاتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی سێداره‌ی هه‌موو به‌ندكراوان و ئازادی بێ مه‌رجی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی و عه‌قیده‌تی به‌رده‌وام ئه‌بن له مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له زیندانه‌كانی دیكه‌ش بڵاوتر ده‌كه‌نه‌وه.