ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٠ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، ئه‌رته‌شی توركیا و گرووپه جیهادییه‌كانی سه‌ر به‌و وڵاته هێرشێكی قورسیان كرده سه‌ر گونده‌واره‌كانی كۆبانی و چه‌ند كه‌سی مه‌ده‌نی بوونه قوربانی.
به‌پێی ڕاگه‌یاندنی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆژئاوای كوردستان، ئه‌مریكا نێوانگیری له نێوان هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك و گرووپه ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به توركیا كردووه و پاش چه‌ند ڕۆژ شه‌ڕی قورس و كوژرانی ده‌یان تیرۆریست، شاری منبجیان ڕاده‌ستی گرووپه‌كانی به ناوی اپۆزسیۆنی سوریه كردووه. ڕۆژی ڕابردوو، سێ ژنی شۆڕشگێڕ له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه كوژران و چه‌ندین بریندار له نه‌خۆشخانه‌ی منبج له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه كۆمه‌ڵكوژ كران. له گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری كۆبانی، سێ كه‌سی مه‌ده‌نی به‌هۆی بۆردمانه‌كانی توركیا گیانیان له‌ده‌ست دا و سێ شارومه‌ندی دیكه‌ش بریندار بوون. به پێی زانیارییه‌كان، ده‌وڵه‌تی توركیا ئاماده‌كاری بۆ داگیركردنی كۆبانی ده‌كات و چالاكانی سیاسی له زۆر شوێنی جیهان سه‌باره‌ت به كۆمه‌ڵكوژی كوردانی ڕۆژئاوا له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركه‌وه هۆشداری ده‌ده‌نه ئه‌مریكا. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا، شه‌ش كرێكاری شاغڵ له كێڵگه‌ی نه‌وتی ته‌میم له ده‌یره‌زوور له هێرشی چه‌كدارانی داعش دا كوژراون.