
شه‌وی ڕابردوو،هێزه‌كانی حكومه‌تی كاتی سووریا، چه‌ند خاڵێكی پشكنینی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی شاری حه‌له‌بیان كرده ئامانج و ئه‌م كرده‌وه‌ش بوو به هۆی داگیرسانی گرژیی و ئاڵۆزیێكی زۆر له ناوچه‌كه.
به پێی ڕاپۆرتی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی شاری حه‌له‌ب، چه‌ند خاڵێكی پشكنینی ئه‌و هێزانه له ناوچه كوردنشینه‌كانی ئه‌شره‌فیه و شێخ مه‌قسوودی شاری حه‌له‌ب، له لایه‌ن هێزه‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی كاتی سووریا كراونه‌ته ئامانج و پاشان ئه‌و دوو ناوچه‌یه به چڕی تۆپباران كراون. هێزه‌كانی ئاسایش له به‌رده‌وامی به‌یاننامه‌كه‌دا ڕایانگه‌یان كه له چوارچێوه‌ی مافی پاراستنی ڕه‌وادا وڵامی ئه‌و هێرشانه‌یان داوه‌ته‌وه، به‌ڵام هاوكات به په‌یوه‌ندی گرتن له گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌وڵی ڕێگری له شه‌ڕێكی به‌رفراوانتریان داوه.