1

ڕۆژی ڕابردوو هێزه‌كانی سه‌ربە حكومه‌تی كاتی سووریا، هێرشێكیان دژ به هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك له چه‌ند ناوچه‌ی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا دستپێكردووه.
به پێی دوایین ڕاپۆرته‌كان، له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كانتۆنی “دێره‌زوور” و شاری “غرانیچ“، چه‌ند خاڵی پشكنینی سه‌ر به هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك، له لایه‌ن ئه‌رته‌شی حكومه‌تی كاتی سووریاوه كرانه ئامانج و به هۆیه‌وه شه‌رڤانێك به سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه. شایانی باسه، ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی قەسدەله به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندووه كه شه‌رڤانان له چوارچێوه‌ی مافی خۆپاراستنی ڕه‌وادا وڵامی هێرشه‌كانیان داوه‌ته‌وه و كۆمه‌ڵێك له هێزه‌كانی حكومه‌ت كوژراون یان بریندار بوون.