4

به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، سه‌ره‌ڕای ئه‌گه‌ری ڕێككه‌وتنی حكومه‌تی سووریا له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی خۆسه‌ری ڕۆژئاوای كوردستان، چه‌كدارانی سه‌ر به حكومه‌ت به‌رده‌وامن له هێرشه‌كانیان.
ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه، چه‌كدارانی حكومه‌ت شه‌وی ڕابردوو به چڕی ناوچه‌كانی ده‌ورووبه‌ری شاره‌كانی كۆبانی، ڕه‌قه و هه‌روه‌ها چه‌ندین شاری دیكه له ڕۆژئاوای كوردستانیان بوردمان كردووه. به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك، مه‌ترسییه‌كی زۆری زیندوو بوونه‌وه‌ی شانه نووستووه‌كانی داعش له ناوچه‌كه‌دا له ئارادیه و ته‌نانه‌ت له هه‌ندێك لەشاره‌كانی وه‌كوو ڕه‌قه دیسان سه‌ریان هه‌ڵداوه‌ته‌وه.