
شه‌وی پێنجشه‌ممه ١٨ی به‌فرانباری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، هاوكات له‌گه‌ڵ مانگرتنی خه‌ڵكی كوردستان و بڵاوبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان بۆ گشت ئێران، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به مه‌به‌ستی ڕێگری له خۆپێشاندانێكی سه‌راسه‌ری ئێنتێرنێتی به تەواوی داخستووه و هێشتا خه‌ڵك له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به تۆڕه جیهانییه‌كان بێبه‌ش كراون.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ ڕاوه‌ستاندنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك له شاره جۆاروجۆره‌كانی ئێران و كوردستان له ڕێگه‌ی داخستنی تۆڕی ئینتێرنێتی جیهانی و ناوخۆی ئێرانەوە، ناڕازیان له زۆربه‌ی شاره‌كان به ئیراده‌یه‌كی پتەوتره‌وه هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و ڕێگه‌یه‌كی جیاوازیان بۆ بڵاو كردنه‌وه‌ی ڤیدیۆی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان دۆزیوەتەوە. به پێی دوایین هه‌واڵه‌كان، تۆڕی ئینتێرنێتی “ئێستارلینك” له ئێران به خۆڕایی له‌بەرده‌ستی هه‌موواندایه و ده‌توانن بیر و ڕای خۆیان بڵاو بكه‌نه‌وه.