
به پێی ڕاپۆرته‌كان، بۆ ماوه‌ی زیاتر له ٣٠٠ كاتژمێره كه هێڵی ئینته‌رنێتی نێوده‌وڵه‌تی له سه‌ر هاووڵاتیانی كوردستان و ئێران داخراوه و هه‌روه‌ها هێشتا كه‌شێكی توندی ئه‌منی له شاره‌كان حاكم كراوه.
ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی داخرانی ئینته‌رنێت له شاره‌كانی كوردستان و ئێران، خه‌ڵك زۆرتر له مانگانی پێشووتر تووشی كێشه‌ی ئابووری و مه‌عیشه‌تی بوون. به وته‌ی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، هێشتا له زۆربه‌ی شاره‌كان مانگرتنی دوكانداران به‌رده‌وامه، به‌ڵام له هه‌ندێك شوێن، به هۆی گوشاره‌كانی هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم دوكانه‌كان بۆ ماوه‌یه‌كی كورت و سنووردار ده‌كرێنه‌وه. هه‌روه‌ها جێگای ئاماژه‌یه به‌رپرسان و ناوه‌نده‌كانی ڕژیم به مه‌به‌ستی تێكدانی بیروڕای هاووڵاتیانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات و جێبه‌جێ كردنی كاره‌كانیان، ئینته‌رنێتی سپی به كار دێنن.