3

به‌پێی دوایین زانیارییه‌كان، سه‌ره‌ڕای واژۆكرانی ڕێككه‌وتننامه‌یه‌ك له نێوان ئیداره‌ی خۆڕێوه‌به‌ری ڕۆژئاوای كوردستان و حكومه‌تی كاتیی سووریا، هێشتا گه‌مارۆدانی شاری كۆبانێ به‌رده‌وامه.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به سه‌دان هه‌زار هاووڵاتی كورد له‌و شاره ڕووبه‌ڕووی نه‌بوونی ده‌رمان، خۆراك و هه‌روه‌ها ئاوی خواردنه‌وه بوونه‌ته‌وه و دۆخی ته‌ندروستیان مه‌ترسیداره. جێگای ئاماژه‌یه كه له ڕۆژانی ڕابردوودا، چه‌ندین منداڵ و لاو، به هۆی سه‌رما و نه‌بوونی ئیمكاناتی پێویستی ژیان، له‌و شاره گیانیان به‌ختكردووه و مه‌ترسی له سه‌ر گیانی هاووڵاتییانی ڕاگیراو له كه‌مپه‌كان هه‌یه.